كوێستان محه‌ممه‌د: یه‌كێتی هۆكاری دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ته
تا ئه‌و رادده‌یه‌ی گومان ببرێت ئه‌و دواخستنه به مه‌به‌سته
K24 – هه‌ولێر:
كوێستان محه‌ممه‌د، هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، "ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆر نیگه‌رانین له دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌ت و ئه‌وه یه‌كێتی و پارتین رێكناكه‌ون، به تایبه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، تا ئه‌و رادده‌یه‌ی گومان ببرێت ئه‌و دواخستنه به مه‌به‌سته".
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "باسی رۆژ"ی كوردستان24، كوێستان محه‌ممه‌د، گوتیشی: "له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ڵێنی زۆر گه‌وره‌یان به خه‌ڵك داوه. خه‌ڵك چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه. به تایبه‌تی پرسی مووچه و لابردنی پاشه‌كه‌وت و گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌داخه‌وه به هۆی رێكنه‌كه‌وتنی هه‌ندێك لایه‌نه‌وه، ئه‌م كابینه‌یه زۆر دواكه‌وتووه".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌و لایه‌نانه كێن، كوێستان محه‌ممه‌د گوتی: "ئێمه له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا نه‌رمیمان نواندووه. زۆر جار ده‌ستبه‌رداری پۆست بووین، كه به ئیستحقاقی خۆمانمان زانیوه. ئه‌مه‌ش له پێناو پێكهێنانی كابینه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك. به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه‌ی رێكناكه‌ون، دیاره یه‌كێتی و پارتین. ئه‌وان تا ئێستا كێشه‌یان هه‌یه. ئێمه هه‌موو شتێكمان له‌گه‌ڵ پارتی بڕاندووه‌ته‌وه. ئاماده‌ین بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه".
هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه، "گۆڕان رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی واژۆ كردبوو. دواتر پۆستێك زیاد كرا. ئێمه به ته‌واوی دژی بووین. به‌ڵام دواجار له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی نه‌رمیمان نواند. لای ئێمه كێشه نه‌ماوه. كێشه له نێوان یه‌كێتی و پارتییه. هیوادارم به زووترین كات رێككه‌وتنیان واژۆ بكه‌ن. ئاشكرایه، ئه‌و لایه‌نانه‌ی رێكناكه‌ون، به تایبه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت پێك نه‌هێنرێت".
كوێستان محه‌ممه‌د، دووپاتی كرده‌وه، "گۆڕان هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌ماوه. نه‌رمیی نواندووه. هه‌رچه‌ند بڕوامان به زیادكردنی پۆست نییه، به‌ڵام له پێناو پێكهێنانی حكوومه‌ت نه‌رمیمان نواندووه. دیاره یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی رێكناكه‌وێت".
باسی له‌وه‌ش كرد، "پێناچێت به‌م زووانه كابینه‌ی حكوومه‌ت پێك بهێنرێت. هه‌ندێك جار وا مه‌زنده ده‌كرێت، ئه‌م دواخستنه به مه‌به‌ست بێت".