پارێزگاری سهپێندراوی كهركووك ههوڵی ههڵوهشاندنهوهی ئهنجومهنی پارێزگاكه دهدات
دەیەوێت رەزامەندیی ئەنجومەن بەدەست بهێنێت بۆ خەرجکردنی بودجەی کەرکووک کە لە بەغداوە هاتووە
K24 – كهركووك:
پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک لە هەوڵێکی نوێدا، دەیەوێت کارەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکە پەک بخات و لە رێگای واژۆ کۆکردنەوەی هەردوو کوتلەی عەرەبی و تورکمانییەوە، دەیەوێت رەزامەندیی ئەنجومەن بەدەست بهێنێت بۆ خەرجکردنی بودجەی کەرکووک، کە لە بەغداوە هاتووە و ئێستاش لە کەرکووکە. ئەمڕۆش جارێکی دیکە ئەنجومەن کۆبووەوه، بەڵام نەیتوانی رێژەی یاسایی تەواو بکات، بۆیە کۆبوونەوەکە شکستی هێنا.
لهو بارهیهوه، تەحسین کەهیە، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک رایگهیاند، "ئێمە پهنا بۆ هەوڵێکی دیکە دەبەین، ئهویش نووسراوێک دەنووسین و ئیمزای دەکەین و رادەستی پارێزگاری دەکەین، بۆ ئەوەی دەست کراوە بێت لە خەرجکردنی بودجەی کەرکووک".