رۆحانی: دوژمن په‌شیمان ده‌كه‌ینه‌وه‌

"ئەمەریكییەكان قسەی گەورە دەكەن"

K24 - ھەولێر

حەسەن رۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران لە شاری كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستانەوە ھەڕەشەی لە ئەمەریكا كرد و رایگەیاند: "ئەمەریكییەكان تەنیا قسە دەكەن و توانای روبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ ئێراندا نییە"، داوایشی لە ھەندێك وڵاتی ناوچە كرد، كە نەچنە ژێر كاریگەری ئەمەریكاوە.

رۆحانی گوتی: "ئێمە نەوت دەفرۆشین. ئەو قسە بێمانایانەی ئەمەریكییەكان دەیكەن، بێ بنەمان، ئەمەریكا ئەو ھێزە گەورەیەی نییە، بەڵام قسەی گەورە و زماندرێژیی گەورە زۆر دەكەن، ئێمە لەوان باشتر ناوچەكە و خەڵكی خۆمان دەناسین، خەڵكی ئێمە فیداكاریی زۆریان كردووە".

گوتیشی: "راستە خەڵكی ئێمە ھەندێك كێشەی ھەبووە و ئێستاش ھەندێك لە كێشەكان بەردەوامن، بەڵام دەبێ دوژمن پەشیمان بكەینەوە و وای لێ بكەین، بچێتەوە شوێنێ خۆی و عەقڵانی بیر بكاتەوە".

ھ.م