عه‌بدولمه‌هدی: ئه‌ڵمانیا هاوكاریێكی باشی عێراقی كردووه
بڕیاره، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا بكات
K24 – هه‌ولێر:
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق‌و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا، رایگەیاند، حکوومەتی ئەڵمانیا لە سەرجەم بوارەکاندا هاوکاریی عێراقی کردووە. ئەمەش هاوکارێکی باش بووە بۆ تێکشکاندنی داعش.
گوتیشی: ئەڵمانیا هاوکاریی مرۆیی و دارایی لەپێناو ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و زێدی خۆیان، پێشکەشی عێراق کردووە.
دوێنێ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی به سه‌ردانێك گه‌یشته ئه‌ڵمانیا و له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كۆ بووه‌وه.
بڕیاره، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نساش بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن، كۆ ببێته‌وه.


