رێكخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی نهێنیی زیندانه‌كانی عێراق ئاشكرا ده‌كات
باس له سه‌ختیی ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانه ده‌كات كه له‌سه‌ر زیندانییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی "هیومه‌ن رایتس وۆچ"، هێزه عێراقییه‌كان به ئه‌شكه‌نجه‌دانی هه‌زاران كه‌س له‌و زیندانییانه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه له كاتی رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش، به هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌ستگیری كردوون. كه‌سوكاری ده‌ستگیركراوانیش ده‌ڵێن: كه‌سه‌كانیان به‌بێ تاوان ده‌ستگیر كراون و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆردا ددانپێدانانیان لێ وه‌رده‌گرن، له‌كاتێكدا به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراون، بێسه‌روشوێنن و هیچ له‌باره‌ی چاره‌نووسییانه‌وه نازانرێت.
مەیادە یەكێكە لەو كەسانەی، كە براكەی لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كراوە و لەژێر ئەشكەنجەدا ددانپێدانانی لێ وەرگیراوە. وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: "كاتێك سەردانی براكەم كرد، گوتی: لەژێر ئەشكەنجەدا ئیعترافم كردووه، كە بەیعەتم بە داعش داوە، گوتی: ئەشكەنجەی زۆریان داوم، ھەر كەسێك لە شوێنی من بوایە زیاتریش ئیعترافی دەكرد، دەیگوت: ئەشكەنجەیەك بوو، وێنەی نەبوو".
محه‌ممه‌د عه‌لیش، كه پیاوێكی به‌ساڵاچووه و باوكی كه‌سێكی دیكه‌یه، كه به هه‌مان رێگه ده‌ستگیر كراوه، ده‌ڵێت: "كوڕەكەم دەستی لە ھیچ شتێك‌دا نەبووە، كەچی دەستگیر كراوە و دوای ساڵێك، ئینجا زانیوویانە لە ناسریە بە تۆمەتی تیرۆر دادگایی كراوە".
وه‌ك خۆی چیرۆكی ده‌ستگیركردنی كوڕه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه، "ھەندێك ھاتن و كوڕەكەم عەدنانیان برد، لە خەڵكی ناوچەكەیان پرسی، ئەوانیش گوتیان كەسی باشن و دەستیان لەھیچ شتێك‌دا نییە و داعش نین، بۆیە ئازادیان كرد، جارێكی دیكە نیوەشەو ھاتن و بردیان، سوێند بە خوا، نازانین بۆ كوێیان برد و چی بەسەرھات، دوای ساڵێك ئینجا زانیمان لە ناسرییە حوكم دراوە ".
بەشێك لەوانەی بە تۆمەتی داعشبوون دەستگیر كراون، تا ئێستا چارەنووسییان دیار نییە، ناشزانرێت لەلایەن ھێزە ئەمنییەكان، یان ملیشیاكانەوە دەستگیر كراونز وەنسە یونس، ئافرەتێكی دیكەی مووسڵه و بە حەسرەتەوە دەڵێت: "كورەكەمیان برد و گوتیان دوای 5 خولەك دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەوە 3 ساڵە ھەر نەگەڕایەوە".
له به‌رامبه‌ریشدا رێكخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی دەزگا ئەمنییەكانی عێراق بە ئەشكەنجەدانی دەستگیركراوان تۆمەتبار دەكات. یەكێك لە بەرپرسانی رێكخراوكە ئاماژە بە چاوپێكەوتن لەگەڵ چەندین كەس دەكات، كە شوێنەواری ئەشكەنجەدانیان بە جەستەوە بووە.
بلێكس ویلی، ئه‌ندامێكی ئه‌و رێكخراوه‌یه و باس له دۆخی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات، كه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵیان ئه‌نجام داوه و ده‌ڵێت: "لە چەند مانگی رابردوودا چەند دەستگیركراوێكمان بینیووە، كە دواتر ئازاد كراون، شوێنەواری ئەشكەنجەدانیان بە جەستەوە دیار بووە، كە بە جۆرەھا شێوە ئەشكەنجە دراون، لە وێنەی نقوومكردنیان لە ئاو، ھەڵواسین، لێدان و چەندین جۆری دیكەی ئەشكەنجەدان، بۆ ئەوەی ددانپێدانیان لێ وەربگرن".
بە گوێرەی راپۆرتەكانی رێكخراوی ھیومان رایتس وۆچ، دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكانی ژێر دەستی داعش، ھێزە ئەمنییەكانی عێراق و چەكداره میلیشیاكان، ھەزاران كەسییان دەستگیر كردووە و بەشێكی زۆریان تا ئێستا بێسەروشوێنن.
H.B