له یه‌كی ئایاردا دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و له چه‌ند چالاكییه‌كدا یادی رۆژی جیهانی كرێكاران كرایه‌وه
له هه‌رێمی كوردستان كرێكاران له رۆژه تایبه‌ته‌كه‌شیاندا له‌سه‌ر كارن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له ساڵڕۆژی جیهانیی كرێكاراندا، له هه‌رێمی كوردستان، كرێكاران له‌سه‌ر كار بوون و له ئه‌نجامی دوو رووداوی جیاجیاشدا، له كۆیه و چه‌مچه‌ماڵ دوو كرێكار گیانیان له ده‌س تدا.
جه‌لال عارف فارس، خەڵکی گوندی "چیا سەوزە" و دانیشتووی گوندی "قشڵاخە"ی سنووری چه‌مچه‌ماڵ، له كاتی كاركردنی له کورەکانی گه‌چو گیانی له ده‌ست دا.
جه‌لال عارف، له دایكبووی 1949 بوو و بۆ په‌یداكردنی بژێویی خێزانه‌كه‌ی ناچار بوو، سه‌ره‌ڕای هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی، له كوره‌كانی گه‌چدا كار بكات.
دوای رووداوه‌كه، ته‌رمی ناوبراو گواسترایه‌وه بۆ نەخۆشخانە و به مه‌به‌ستی توێكاری، ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشکی دادوه‌ری کرا.

هه‌ر ئه‌مڕۆ، پێرس سەفین عوسمان، تەمەن 28 ساڵ، كه خاوەنی مۆلیدەی ئەهلییە، لەناو بازاری کۆیە و له كاتی كاركردندا، گیانی له ده‌س تدا.
بە وتەی کەس و کارەکەی كه قسه‌یان بۆ کوردستان 24 كردووه، باوکی پێرس ئەندازیارە و ئەمڕۆ لەکاتی هاوکاریکردنی، کە کاریان لە رووپێوکردنی زەویەکی نیشتەجێبووندا کردووە، دیوارێکی کۆن بەسەریدا رووخاوه و گیانی لە دەست داوە.
بە وتەی پۆلیس، ڕووداوەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شەوگێڕاوە ڕووی داوە و جگە لە گیان لەدەستدانی ئەو گەنجە، باوکیشی بریندار بووە.
.jpg)
لە رۆژى جیهانى کرێکاراندا، ئافرەتانی کرێکار لە هەرێمى کوردستان داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەن لەپێناو کرێکاران و کەم درامەتەکان، هەنگاوەکانیان بە ئاراستەى پێکهێنانى کابینەی نوێ خێراتر بکەن، تا لە کابینەی نوێ‌دا ماف و شایستە دارایی و کرێی کارەکانیان زیاد بکرێن.
هه‌روه‌ها لە سلێمانی چەند چالاکییەک له‌و یاده‌دا بەڕێوەچوو، سەندیکاکانی کرێکاران لە و رۆژەدا رەخنەیان لە بارودۆخی کرێکاران گرت، بەشێک لە کرێکارانیش رایانگه‌یاند، ئەگەر لەو رۆژەدا کار نەکەن ئەوا کاریگەری لە سەریان درووست دەکات.