به وێنه.. سه‌گێك ده‌بێته پاسه‌وانی ته‌رمی خاوه‌نه‌كه‌ی تا ده‌دۆزرێته‌وه
هاوسه‌ره ته‌مه‌ن 64 ساڵه‌كه‌ی له كاتی خۆیدا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵ
K24 – هه‌ولێر:
ئافره‌تێكی ئه‌مه‌ریكی پۆلیسی ئاگادار كرده‌وه، كه هاوسه‌ره ته‌مه‌ن 64 ساڵه‌كه‌ی له كاتی خۆیدا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵ و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پچڕاوه.
سایتی "BuzzFeed" بڵاویكرده‌وه، تیمێكی خۆبه‌خش بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه ده‌ستیان به گه‌ڕان كردووه و له ناو ئه‌و دارستانه‌ی هاوسه‌ری ژنه‌كه بۆی رۆیشتووه بڵاوبوونه‌ته‌وه.
تیمه‌كه سه‌ره‌تا ئۆتۆمبێلی پیاوه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و دواتر ئه‌و نه‌خشه‌یان ده‌ستكه‌وتووه، كه پیاوه‌كه شوێنی سه‌ردانه‌ی له‌سه‌ر دیار كردووه.
خۆبه‌خشه‌كان رایانگه‌یاندووه، به هۆی وه‌ڕینی سه‌گه‌كه‌یه‌وه، توانیویانه ته‌رمی ئه‌و پیاوه بدۆزنه‌وه، كه به هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه له شوێنێكی به‌رز و برینداربوونی گیانی له‌ده‌ستدابوو و سه‌گه‌كه‌ی به دیارییه‌وه مابوویه‌وه و پاسه‌وانی له ته‌رمه‌كه‌ی كردبوو، تا تیمه‌كانی فریاكه‌وتن گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه.