ته‌رمی شاجوانی ئۆرۆگوای له گه‌رماوی میوانخانه‌یه‌كدا دۆزرایه‌وه
هۆكاری مردنی شاجوان روون نه‌كراوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ته‌رمی شاجوانی ئۆرۆگوای بۆ ساڵی 2016، فاتیما داڤیلا له میوانخانه‌یه‌كی شاری مه‌كسیكۆی پایته‌ختی مه‌كسیك دۆزرایه‌وه.
سایتی "Universal" بڵاویكرده‌وه، ته‌رمی ئه‌و شاجوانه 31 ساڵه‌ییه، له گه‌رماوی ژووره‌كه‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه.
تا ئێستا هۆكاری مردنی شاجوان روون نه‌كراوه‌ته‌وه و پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له رووداوه‌كه.