بارەگای هەدەپە لە دیاربەکر گەمارۆ دەدرێت

ھەدەپە بەنیاز بوو راگەیەندراوێك لەبارەی مانگرتووان بڵاوبكاتەوە

K24 - دیاربەكر

ھێزە ئەمنییەكانی توركیا بارەگای پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) لە دیاربەكر و خۆپیشاندانی دایكی مانگرتووان گەمارۆ دەدەن و رێگری لە خۆپیشاندان دەكەن.

حەسەن كۆسەن، پەیامنێری كوردستان24 لە دیاربەكر رایگەیاند: "بڕیاربوو ئەمڕۆ هەدەپە لە بارەگای پارتەکەی لە دیاربەکر راگەیاندراوێک لەبارەی دۆخی مانگرتووان بڵاوبکاتەوە، بەڵام پێش بڵاوکردنەوەی راگەیاندراوەکە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا گەمارۆی بارەگەکان دا و رێگە بە ئەندام و بەرپرسانی هەدەپە نادەن بچنە نێو بارەگاکە و هیچ راگەیاندراوێک بڵاوبکەنەوە".

گوتیشی: "ھاوكات لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە رێگە بە دایكی مانگرتووان نادرێت خۆپیشاندان ئەنجامبدەن".

ھ.م