رووبەڕووبوونەوە لە نێوان سوپای تورکیا و یەپەگە روویدا

کوژراو هەیە

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سەربازێکی تورکی لە ناوچەی تێل رەفعەتی رۆژئاوای کوردستان بە دەستی هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) راگەیاند.

لە راگەیندراوێکدا، وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاشکرایکردووە، شەڕەکە لەو ناوچەیە روویداوە کە سوپای تورکیا دژی "داعش و هێزەکانی یەپەگە ئۆپەراسیۆنی ئەنجام داوە".

لە دوای رووبەڕووبوونەوەکە، سوپای تورکیا دەستیکردووە بە بۆردومانی ناوچەکە و تاکو ئێستا زیانەکان ئاشکرا نەکراون.

تێل رەفعەت 20 کیلۆمەتر لە شاری عەفرین دوورە و دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئەو شارە کوردیە.

تاکو ئێستا یەپەگە بە فەرمی هیچ ئامارێکی بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لە کوژرانی سەربازێکی تورکی و برینداربوونی یەکێکی دیکە دەکرێت.

Reuters

H.J