هاتنی مانگی ره‌مه‌زان جوڵه‌ی خستووه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌

له‌گه‌ڵ هاتنی ره‌مه‌زان چاودێرییه‌كی توندتری بازاڕ ده‌كه‌ن

K24 - سلێمانی:

لەگەل ھاتنی مانگی رەمەزان ھاولاتیان بەشێوەیەکی بەرچاو روو لەبازارەکان دەکەن ئەمەش زۆرجار بوار دەداتە بازرگانەکان دۆخەکە بقۆزنەوە، لێژنەکانی چاودێری بازرگانییش چاودێری ورد ده‌كه‌ن و سزای ئەوانە ده‌ده‌ن كه‌ سەرپێچی رێنماییەکان دەکەن و نرخ بەرز دەکەنەوە.

رەمەزان  مانگی دوورکەوتنەوەیە لە خواردن و خواردنەوە لەلایەن موسڵمانانی جیھان، بۆیە ھەر لە ئێستاوە دەستیان بە ئامادەکاری کردووە بۆ ئەو مانگە ھاووڵاتیان روو لەبازاڕەکان دەکەن  و ئەو جۆرە خواردنانە دەکڕن، کە بەپێی کولتووری خۆیان لەو مانگەدا دەیخۆن.

روو لە بازاڕکردنی ھاووڵاتیان جموجۆڵی خستووەتە بازاڕەکان ڕۆڵی نەرێنیی ھاووڵاتییانیش لەوەی کە دەبنە ھۆی قەرەباڵغکردنی بازاڕەکان ھەندێکجار دەقۆزرێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخ.

نرخی خۆراك لەبازاڕه‌کاندا جێگیرە، تەنھا خورما نرخی بەرزبووتەوە کە داوای زۆری لەسەرە و ئەو ناجێگیرييەش بەھۆی قەدەغەکردنی ھاوردەکردنی خورمای دەرەوە لەنرخەکەی روویداوە, خاوەن دوکانەکان لەسەر بەرزبوونه‌وه‌ی نرخی ھەندێك خۆراك ئاماژە بەوە به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ دەکەن لەدەسەڵاتی ئەوان نيیە.

لە ھەرێمی کوردستان ساڵانە لەکاتی بۆنە و جەژنەکاندا بازاڕەکان قەرەباڵخ ده‌بن, خەڵك چەند رۆژێك پێش ھاتنی رەمەزان، یان نەورۆز و جەژنەکان، بازاڕکردنیان بیردەکەوێتەوە و ئەمەش بوار دەداتە ھەندێ بازرگان دۆخەکە خراپ بقۆزنەوە.

ئ. م