مەسەدە تاوتوێی ئازادكردنی بەشێك لە زیندانییەكان دەكات

كۆمیتەیەك بۆ ھەڵسەنگاندن پێكھێنراوە

K24 - ھەولێر

ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات (مەسەدە) كۆمیتەیەك بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی تۆمەتبارانی داعش پێكدەھێنێت و ئەگەری دەركردنی لێبوردنێكی گشتیش لە پلاندایە.

ئاژانسی ھاواری نزیك لە ھەسەدە ئاشكرای كرد، مەسەدە كۆبوونەوەیەكی لە شاری عەین عیسا ئەنجامداوە بە ئامادەبوونی ھاوسەرۆك و بەرپرسانی ئەنجوومەنەكە، كە تێیدا باس لە دۆسیەی گرتووانی تۆمەتبار بە داعش كراوە و كۆمیتەیەكیش بۆ ھەڵسەنگاندنی پێكھێندراوە. ھەروەھا باس لە لێبوردنێك كراوە بەو مەرجەی ئەو گرتووانە نەگرێتەوە كە دەستیان لە كوشتنی خەڵكیدا ھەبووە.

ئاماژە بەوەش كراوە دۆسیەكە لەسەر داوای ھۆزەكان تاوتوێ كراوە و ئەوانەش كە ئازاد دەكرێن بە كەفالەتی سەرۆك ھۆزەكان دەبێت.

دیمەنێكی كۆبوونەوەكە- فۆتۆ: ئاژانسی ھاوار
دیمەنێكی كۆبوونەوەكە- فۆتۆ: ئاژانسی ھاوار

ھ.م