كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لە ھەندێك ناوچە كەمێك باران ھەیە.

لە بارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوار شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لە ھەندێك ناوچە نیمچە ھەور دەبێت.
