30 منداڵ و ژنی دیكه‌ی ئێزدی رزگار كران
له كه‌مپی ئه‌لهۆل له سووریا دۆزرابوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
شاندێكی شنگال، ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی له‌و هاووڵاتییه ئێزدییانه‌ی وه‌رگرته‌وه، كه له كه‌مپی ئه‌لهۆل له سووریا دۆزرابوونه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عێراق به كه‌ناڵه‌كانی میدیای راگه‌یاندووه، ئه‌و هاووڵاتییه ئێزدییانه پێشتر له لایه‌ن داعشه‌وه رفێندرابوون و له ناو خێزانی چه‌كداره داعشه‌كاندا دۆزراونه‌ته‌وه.
گوتیشی: رفێندراوه‌كان زیاتر منداڵ و ئافره‌ت بوون.
له دوای كۆتایهاتنی ده‌سه‌ڵاتی داعش له سووریا و رزگاركردنی باغۆز له لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، ده‌یان هاووڵاتیی ئێزدی له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش و له ناو خێزانه داعشییهكاندا رزگار كراون.
له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا ئه‌نجومه‌نی رۆحانی ئێزدییه‌كان ره‌تی كرده‌وه، ئه‌و منداڵانه له خۆ بگرێت، كه له ئه‌نجامی ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر ژنانی ئێزدی له‌دایك بوون.
تا ئێستا چاره‌نووسی ئه‌و منداڵانه نه‌زانراوه، كه له دایكێكی ئێزدی و باوكێكی موسڵمان له‌دایكبوون و باوكیان چه‌كداری داعش بووه و ناسنامه‌ی نه‌ناسراوه.
