ئەمەریکا و عێراق گرێبەستێکی زەبەلاح واژۆ دەکەن
"400 ملیار دۆلار داهاتی بۆ عێراق دەبێت"
K24 – هه‌ولێر:
بڕیارە به‌م زووانه ئه‌مەریكا و عێراق رێككه‌وتنێكی 30 ساڵه له بواری وزه به به‌های 53 ملیار دۆلار پێكه‌وه واژوو بكه‌ن.
عادل عبدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: "به‌م زووانه رێككه‌وتنێك له بواری وزه به به‌های 53 ملیارد دۆلار له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیلی ئه‌مەریكی بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ واژۆ دەکەین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئه‌م رێككه‌وتنه به به‌های 400 ملیار دۆلار داهاتی بۆ حكومه‌تی عێراق لەماوەی 30 ساڵدا ده‌بێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دڵنیایی دا لەوەی كه ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی نێوان ئه‌مەریكا و عێراق هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك و كاریگه‌رییه‌كی له سه‌ر په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان ئێران و عێراق نابێت.
پڕۆژەکە گەشەپێدان دەبێت لە کێڵگە نەوتییەکانی نەهر بن عومەر و ئەرتاوی لە باشووری عێراق، بەجۆرێک بەغدا نیازی هەیە هەناردەی نەوتی ئەو کێڵگانە لە 120 هەزار بەرمیلی رۆژانە بۆ 500 هەزار بەرمیل زیاد بکات.
Reuters
H.J