سلێمانی.. 41 كه‌س به تۆمه‌تی جیاواز ده‌ستگیر كران
پۆلیس زانیاری ئاشكرا دەكات
K24 - سلێمانی
به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی جۆراوجۆر، لە سلێمانی 41 كەس لەلایەن ھێزەكانی پۆلیسەوە ده‌ستگیر كران.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین 41 تۆمه‌تباریان به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی جۆراوجۆر، ده‌ستگیر كرد".
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش كردووە: "تۆمه‌تباره‌كان به فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی چه‌ند مادده‌یه‌ك له یاسای سزادانی عێراقی به‌ند كراون و ئێستا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامن".
لەو راگەیەندراوەدا روون كراوەتەوە: "تۆمه‌تبارێك به‌پێی مادده‌ی 405/31 ده‌ستگیر كراوه و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌شیدا گیراوه، كه له جۆری (موزه‌لی سیخۆ)یه. ھەروەھا تۆمه‌تبارێكی تر به‌پێی مادده‌ی 21/ چه‌ك ده‌ستگیر كراوه و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌شیدا گیراوه، كه له جۆری (ده‌مانچه‌ی برۆنیك)ه. هاوكات دوو تۆمه‌تبار به‌پێی مادده‌ی 2 مۆبایل و 25 تۆمه‌تباریش به‌پێی مادده‌ی 548 و به تۆمه‌تی زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر موڵك و ماڵی گشتی ده‌ستگیر كراون. ئه‌مه‌و له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تبار به‌پێی مادده‌ی 342 به تۆمه‌تی سووتاندی ماڵ و خانووی هاووڵاتیان و 10 تۆمه‌تباری دیكه‌ش به‌پێی چه‌ند مادده‌یه‌كی دیكه له یاسای سزادانی عێراقی".
ھ.م