په‌رله‌مان ناوه‌ڕۆكی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی بڵاو كرده‌وه
یاساكه له 8 مادده پێك هاتووه
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه‌یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كرا، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ناوه‌ڕۆكی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه به په‌سه‌ندكردنی له په‌رله‌مان بوو به یاسای ژماره "1"ی ساڵی 2019 به ناوی "یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان - عێراق و هه‌مورای شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تا په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور".
یاساكه له 8 مادده پێك هاتووه و به گوێره‌ی مادده‌ی یه‌كه‌م، یاسای هه‌لپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان - عێراق ژماره 10ی ساڵی 2018 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كارا ده‌كرێته‌وه.
له‌كاتێكدا مادده‌ی دووه‌می ئه‌و یاسایه تایبه‌ته به دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان، هه‌رچی مادده‌ی سێیه‌می ئه‌و یاسایه‌شه، له دوو بڕگه پێك هاتووه، بڕگه‌ی یه‌كه‌میان تایبه‌ته به ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و بڕگه‌ی دووه‌میش تایبه‌ته به ژماره‌ی جێگره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، كه ئاماژه به‌وه ده‌دات، "سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگری ده‌بێت و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه دیاری ده‌كرێن".
مادده‌ی چواره‌می یاساكه‌ش له دوو بڕگه پێك هاتووه و تایبه‌ته به رێككاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و مادده‌یه 6 خاڵ له‌خۆ ده‌گرێت، كه پێكهاتوون له: "دیاریكردنی واده‌ی خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، مه‌رجه‌كانی خۆپاڵاوتن، داخستنی ده‌رگای خۆپاڵاوتن و راگه‌یاندنی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌رجی یاساییان تێدایه، ماوه‌ی تانه‌لێدانی ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی ناویان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه ماوه‌كه‌ی ته‌نیا 2 رۆژه، میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كه به ده‌نگدانی ئاشكرا و زۆرینه‌ی ره‌ها ده‌بێت، هه‌روه‌ها خاڵی شه‌شه‌میش تایبه‌ته به‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر هیچ كاندیدێك زۆرینه‌ی ره‌های به‌ده‌ست نه‌هێنا، هه‌ڵبژاردن دووباره ده‌كرێته‌وه و ئه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌ك كاندیدیش بۆ ئه‌و پۆسته هه‌بوو، ئه‌وا به ده‌نگدانی ئاشكرا هه‌ڵده‌بژێردرێت".
بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی چواره‌میش تایبه‌ته به‌م خوله و دوای 3 رۆژ له ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه، ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرێته‌وه.
هه‌رچی مادده‌ی پێنجه‌می ئه‌م یاسایه‌یه، كه له دوو بڕگه پێك هاتووه، له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "ماوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم به كۆتاییهاتنی ماوه‌ی ویلایه‌تی په‌رله‌مان كۆتایی دێت"، له‌كاتێكدا له بڕگه‌ی دووه‌می ئه‌و مادده‌یه‌دا دووپات كراوه‌ته‌وه، "سه‌رۆكی هه‌رێم له ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه، تا به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه سه‌رۆكێك هه‌ڵده‌بژێردرێت".
به گوێره‌ی مادده‌ی شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه: "كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی، یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت"، له‌كاتێكدا مادده‌ی حه‌وته‌می یاساكه پێداگیریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، كه "پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیدیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن" و مادده‌ی هه‌شته‌میش جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی وه‌قایعی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه".
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆره ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ریه‌ك له هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان به‌ڕێوه چوو و پڕۆژه‌ی پێشنیازی كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كرا.
H.B


