مه‌حما خه‌لیل: مه‌ترسی ئاواره‌بوونه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان له ئارادایه
شانه‌ی تیرۆریستی له سنووری شنگال ماون
K24 – هه‌ولێر:
قائیمقامی قه‌زای شنگال، مه‌حما خه‌لیل رایگه‌یاند، شانه‌ی تیرۆریستی له سنووری شنگال ماون و به‌به‌ر چاوی سوپای عێراقه‌وه په‌لاماری جووتیارانی چه‌ند گوندێكی ناوچه‌كه‌یان داوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، مه‌حما خه‌لیل رایگه‌یاند، چه‌كدارانی تیرۆریست، بیرێكی ئیرتیوازیان وێران كردووه، هه‌روه‌ها زیانیان له سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی كاره‌با داوه و ئه‌وه‌ش ترس و نیگه‌رانی لای هاووڵاتیان درووست كردووه.
گوتیشی: سوپای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كان هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان پیشان نه‌داوه.
مه‌حما خه‌لیل داواشیكرد، به سه‌رپه‌رشتی عادل عه‌بدولمه‌هدی لێكۆڵینه‌وه له‌و پرسه بكرێت و بۆ خه‌ڵك روونبكرێته‌وه بۆچی هێزه ئه‌منییه‌كان بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه له ئاست تاوانی چه‌كداره تیرۆریسته‌كان.
مه‌حما خه‌لیل، مه‌ترسی دووباره ئاواره‌بوونه‌وه‌ی پێكهاته‌ی ئێزدییه‌كانی له‌و ناوچه‌یه راگه‌یاند.