ژمارەیەك كادیر و ئەندامی دیكەی كۆمەڵ دەستیان لەكاركێشایەوە
چەند سەركردە و كادیرێكی دیكە پێشتر دەستیان لەكاركێشاوەتەوە
K24 - ھەولێر
ژمارەیەك كادیر و ئەندامی دیكەی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان لەو حزبە راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكدا ژمارەیەك كادیر و ئەندمی كۆمەڵ ئاشكرایان كرد: "لە رۆژی پـێـچشەممە 2019/5/9ەوە، وەکو ئەندام دەست لەکارکێشانەوەمان لەکۆمەڵی ئیسلامی رادەگەیەنین".
ئەو كادیر و ئەندامانەی كۆمەڵ پێكھاتوون لە:.
1- شوکر عەلی تەھا - کارگێڕی ئەنجوومەن
2- ئیدریس ئەسعەد ئیبراھیم - کارگێڕی ئەنجوومەن
2- رزگار رەسوڵ بابەكر- ئەندام
4- بەشارئیسماعیل حوسێن - ئەندام
5- عەلی مەحموود تەھا - ئەندام
ئەمە دوای ئەوەدێت لە مانگی رابردوودا سێ سەركردەی كۆمەڵەی ئیسلامی بە دوای ئەوانیشەوە ژمارەیەك كادیر و ئەندامی ئەو حزبە دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان راگەیاندبوو.
