سهرۆك بارزانی و شاندێكی باڵای ئهمهریكا كۆبوونهوه
هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش هێشتا هەر ماوە و مەترسییە بۆ ئاساییشی عێراق و سووریا و ناوچەكە
K24 - ههولێر:
سهرۆك مهسعود بارزانی و شاندێكی باڵای ئهمهریكا، به سهرۆكایهتی دەیڤید ساترفیڵد جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە وەكالەت كۆبووهوه.
به گوێرهی وێبسایتی فهرمی سهرۆك بارزانی، رۆژی پێنجشەممە 9ـی 5ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شانده باڵاكهكردووه كه لە دەیڤید ساترفیڵد جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە وەكالەت و جۆی هوود جێگری باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و ستیڤ ڤیگن كۆنسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر و جەنەڕاڵ پاول لاكامێرا بەرپرسی ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەكانی دژی داعش.
لەو دیدارەدا شاندی میوان سڵاوی تایبەتی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكای بە سەرۆك بارزانی گەیاند. هەروەها بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و شاندی میوان ئەوەی دووپات كردەوە كە باشتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە بەرژەوەندیی عێراق و هەرێمی كوردستان دایە.
دوایین گۆڕانكارییە مەیدانییەكانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش تەوەرێكی دیكەی ئەو دانیشتنە بوو و هەردوو لا جەختیان لەوە كردەوە كە هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش هێشتا هەر ماوە و مەترسییە بۆ ئاساییشی عێراق و سووریا و ناوچەكە.

ئ. م