حەشدی شەعبی زەوی كەركووك بە نایاسایی دابەش دەکات

"ئەو زەویانەی دابەشمان کردووە مافی خۆمانە"

K24 - كەركووك

لەقەزای داقوقی سەر بە پارێزگای کەرکووک، دەستەی حەشدی شەعبی دەستیان بە دابەشکردنی  پارچە زەوی کردووە بەسەر کەسوکاری ئەو خێزانانەی کە رۆڵەکانیان چەکداری حەشد بوونە و لە شەڕەکاندا کوژراون.

محەمەد مەهدی بەیانی، بەرپرسی باکووری دەستەی حەشدی شەعبی، زانیاریەکانی پشتڕاستکردەوەو بە کوردستان2‪4‪ی گوت: "ئەو خێزانانەی دەست نیشانکراون بۆ وەرگرتنی زەوی پێیان دراوە، ئەمە قۆناغیی یەکەمە قۆناغی دووەم ژمارەیەكی دیکەی كەسوكاری شەهیدەکانمان زەویان بەسەردا دابەش دەكرێت".

گوتیشی: "ئەو کەسانەی کە شەهیدبوونە هەوێنی یەکپارچەی خاکی عێراق و ئەوەی کردومانە شتێکی زۆر کەمە بەرامبەر بە خانەوادەی ئەو خێزانانە".

ھەروەھا ئەمیر خوا کەرەم، قایمقامی لەکار لادراوی قەزای داقوق بە کوردستان24ی گوت: "ئەو زەویانە لە دەرەوەی رێنماییەکان و فەرمانگەی شارەوانی دابەشکراون بۆیە بەشێوەیەکی فەرمی نیە تاکو زانیاریمان لەسەری هەبێت".

قەزای داقوق 40کم لە كەركووك دوورە و دەکەوێتە باشووری شارەکە، هەرسێ پێکهاتەی کورد و عەرەب و تورکمانی (شیعە) تێدا دەژین، بەهۆی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە هێزە عێراقییەکان و حەشدی لەو شارۆچکەیە باڵادەست بوونە.

ھ.م