موزه‌فه‌رنامه بڵاوكرایه‌وه
ساڵانه سوڵتان موزه‌فه‌ر 300 هه‌زار دیناری بۆ مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ر ته‌رخان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
كتێبی موزه‌فه‌رنامه، كه لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی - سیاسییه، له‌باره‌ی ژیانی و حوكمی سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین زه‌ینه‌دین عه‌لی كوچوك ئه‌میری ئه‌ربل، به 573 لاپه‌ڕه و به‌ر‌گێكی قشه‌نگه‌وه بڵاوكرایه‌وه.
دانه‌ری كتێبه‌كه "عه‌بدولقادر ئه‌حمه‌د توڵه‌یمات"ـه و له ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی خه‌سره‌و پیرباڵ قه‌سابه. كتێبه‌كه پێشكه‌شكراوه به سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین گۆگبۆرو، میری قه‌ڵای هه‌ولێر و ده‌شتی شاره‌زوور، رابیعه خانی ئه‌یوبی، خوشكی سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌یوبی و هاوژینی سوڵتان موزه‌فه‌ر كه وه‌كو سوڵتان موزه‌فه‌ر عاشقی قه‌ڵای هه‌ولێر بووه.
له كتێبه‌كه‌دا، مێژووی سه‌ڵته‌نه‌تی ئه‌ربل، مێژووی ناوی شاری هه‌ولێر، له دایكبوونی سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین عه‌لی كوچوك، كار و به‌رنامه خێرخوازییه‌كانی و ده‌وڵه‌تداریی سه‌رده‌می سوڵتان و شێواز و خه‌سڵه‌ته‌كانی یادكردنه‌وه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌رچاو ده‌كه‌وێت.

له شێواز و خه‌سڵه‌ته‌كانی یادكردنه‌وه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر له‌لای هه‌ولێر و سوڵتان موزه‌فه‌ر ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "یه‌كێك له كار و خێر و خێراتی سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین یادكردنه‌وه‌ی پڕشكۆی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ر بووه، تا ئێستاش خۆشبه‌ختانه ئه‌و گوڕوتین و به‌شدارییه خۆڕسكانه هه‌ر به‌رده‌وامه و له‌ژێر ئاڵای كوردستان و له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر هه‌میشه ئه‌و یاده به‌رز راده‌گیرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ناو كتێبه‌كه، سوڵتان موزه‌فه‌ر، بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌رده‌وام ئه‌و ئاهه‌نگ و دروستكردنی خواردن و شیرینی و خێر و خێراته‌ی هه‌بووه و له پووڵ و ئیمكانیاتی خۆی ئاهه‌نگی یادكردنه‌وه‌كه‌ی كردووه".
سه‌رچاوه مێژووییه‌كان باس له كوشتنه‌وه‌ی 5 هه‌زار ئاژه‌ڵی گه‌وره و 10 هه‌زار مریشك و سه‌د هه‌زار جه‌ڕه‌ی روون و سی هه‌زار سنی پاقلاوه و هه‌زاره‌ها كیلۆ قه‌یماغ ده‌كه‌ن و هه‌موو ساڵێك بۆ ماوه‌ی 3 مانگ ئه‌و ئاهه‌نگه به‌رده‌وام بووه. هه‌موو ساڵێك 300 هه‌زار دیناری ته‌رخانكردووه بۆ ئه‌و بۆنه گه‌وره‌یه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، سوڵتان موزه‌فه‌ر پاش نوێژی عه‌سر، له قه‌ڵا ده‌هاته خواره‌وه و سه‌ردانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌كرد كه له پێش مزگه‌وتی خانه‌قای خوار قه‌ڵا خڕده‌بوونه‌وه‌و خه‌ریكی زیكر و ته‌قوا و دوعا بوون و شیرناتی ده‌به‌خشرایه‌وه بۆ ئه‌و بۆنه‌یه و له هه‌ر چوار لای دونیا، میوان و دۆست و مێژوونووس و گه‌ڕیده و سۆفیش هاتوونه‌ته هه‌ولێر و ویستوویانه له نزیكه‌وه مه‌ولوودنامه ببیستن و قه‌ڵا و سوڵتانی هه‌ولێر ببینن.
هه‌موو ئه‌و میوان و خه‌ڵكه‌ش شوێنی مانه‌وه‌یان بۆ دابینكراوه، به ئه‌مر و فه‌رمانی سوڵتانیش پاره‌ی هاتووچۆشیان وه‌رگرتووه. به‌وه‌ش دیاره كه یه‌كه‌مین وڵات و سه‌رۆك له جیهانی ئیسلام، قه‌ڵاتی ئه‌ربل و سوڵتان موزه‌فه‌ر بۆ یه‌كه‌مینجار بۆنه‌ی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر كراوه‌ته‌وه و وه‌ك شانازی بۆ خه‌ڵكی هه‌ولێر و قه‌ڵا سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه.
هه‌ر له كتێبه‌كه‌دا (چیرۆكی خه‌ونه مه‌زنه‌كه‌ی سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین، رابیعه خاتوونی مه‌لیك نه‌جمه‌دین ئه‌یوبی، حه‌قیقه‌تی مه‌زار و قه‌بری سوڵتان موزه‌فه‌ر گۆگبۆرو و چه‌ندین لایه‌نی دیكه‌ی ژیان و سه‌رده‌می حوكمڕانێتی سۆڵتان موزه‌فه‌ر به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
بۆ خوێندنه‌وه‌ى كتێبه‌كه به‌شێوازى ئۆنڵاين، ئێره كليك بكه