پۆلیسی دهۆك: دۆخی كۆمه‌ڵگه‌ی چڕه‌ كۆنترۆڵكرا

كێشه‌كه‌ له‌سه‌ر زه‌وی و زار بوو

K24- دهۆك:

پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌یان كۆنترۆڵكردووه‌، كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای چڕه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی قه‌سرۆك له‌ نێوان چه‌ند خێزانێك روویداوه‌ و ده‌ستگیركردنی 7 چه‌كداریشی راگه‌یاند.

هێمن سلێمانی، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له‌باره‌ی بارودۆخی ئه‌و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی و زار له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی چڕه‌ روویداوه‌، تایبه‌ت به‌ كوردستان 24 راگه‌یاند، دوای دوو رۆژ له‌ شه‌ڕ و ئاڵۆزی نێوان چه‌ند خێزانێكی دانیشتووی كۆمه‌ڵگه‌كه‌، توانیویانه‌ بارودۆخه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.

وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك ئاشكراشیكرد، هێزه‌كانیان 7 چه‌كداریان ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ له‌ كێشه‌كه‌دا به‌شدار بوون.

H.B