48 ملیۆن دیناره‌كه‌ی خانه‌نشینی له ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار ده‌سه‌ندرێته‌وه
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له خولی پێشووی په‌رله‌ماندا 48 ملیۆن دیناریان وه‌رگرتووه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له خولی پێشووی په‌رله‌ماندا 48 ملیۆن دیناریان وه‌رگرتووه و دواتر وه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ده‌ستبه‌كار بوونه‌ته‌وه، 48 ملیۆن دیناره‌كه‌یان لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه.
له نووسراوێكی لیژنه‌ی تۆماركردنی داوای مافی گشتیی هه‌ولێر كه بۆ سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی به‌رز كردووه‌ته‌وه و تایبه‌ته به وه‌رگرتنی پاداشتی كۆتایی راژه، داوا كراوه، ئه‌و پاره‌یه له‌و په‌رله‌مانتارانه وه‌ربگیرێته‌وه، كه له خولی پێشوو خانه‌نشین كراوون و له‌م خوله‌ش ده‌ستبه‌كار بوون و كاری په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن.
له نووسراوه‌كه‌دا، هاتووه: به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی پێمان گه‌یشتووه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی خانه‌نشین له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵساوه به پێدانی بڕی پاداشتی كۆتایی راژه‌ی 6 مانگی خزمه‌ت بۆ هه‌ندێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی خولی پێشوو، كه هه‌ریه‌كه نزیكه‌ی 48 ملیۆن دیناره و پێیان كراوه و ئه‌م خوله‌ش وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردراون و مووچه‌ی په‌رله‌مان وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتییه.
هه‌روه‌ها هاتووه: بۆیه داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین به ئاراسته‌كردنی نووسراوێك بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ مه‌به‌ستی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه به سه‌رپه‌رشتی ئه‌ندامێكی داواكاری گشتیی بۆ دیارخستنی لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م و ناوی ته‌واوی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی كه ئه‌و بڕه پاره‌یان وه‌رگرتووه و پابه‌ندكردنیان به گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و بڕه پارانه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم.
دوای ئه‌و داوایه، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی نووسراوێكی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كردووه و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و نووسراوه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی پاداشتی خانه‌نشینی خوله‌كانی پێشووی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان، كه به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام بوونه له كاری په‌رله‌مانتاری.

