ئاسایشی سلێمانی ده‌قی دانپێدانانی گرووپێكی سه‌ر به نه‌وه‌ی نوێی بڵاوكرده‌وه
له‌سه‌ر سكاڵای داواكاری گشتی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكرد
K24 – هه‌ولێر:
ده‌زگای ئاسایش له شاری سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ورده‌كاری ده‌ستگیركردنی گرووپێكی سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی ده‌زگای ئاسایش له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی چه‌ند ئه‌ندامێكی نه‌وه‌ی نوێ:
ئه‌م دۆسیه له رۆژی 24 / 4 / 2019 بهسكاڵاكردنی په‌رله‌مانتاری جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ( شادی نه‌وزاد ) و له‌سه‌ر سكاڵای داواكاری گشتی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكرد.
پاڵپشت، به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش ، له رۆژی 29 / 4/ 2019 كه تێدا ھاتووه (ئه‌م روداوه به‌رنامه بۆ داڕێژراوه واته تاوانی رێكخراوه و سروشتێكی ترسناكی ھه‌یه بۆیه پاڵپشت به ماده‌ی سێ له بڕگه‌ی ھه‌شت له یاسای ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان ژماره پێنج ساڵی 2011 ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندی ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان بۆیه لێكۆڵینه‌وه له‌م دۆسییه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم )
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان ، لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی وردی ده‌ستپێكرد ، بۆ تاوانێكی رێكخراو، كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ئه‌نجام دراوه ، له‌ژێر بڕیار‌و رێنمایی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه.
پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوونی ورد ، چه‌ند كه‌سێك ، له ئوفیسی نه‌وه‌ی نوێ له سلێمانی ، له رێوشوێنیێكی یاسایی و به چاودێری دادوه‌ر ده‌ستگیركران ، به‌شێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ش كه له ئۆفیسی سه‌ره‌كی ، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له سلێمانی حه‌شاردرابوون ، به چاودێری داده‌وه‌ری لێكۆڵینه‌وه ، ھێزه‌كانمان ده‌ستگیریانكردن. بۆ رایگشتی روونده‌كه‌ینه‌وه:
ئه‌م كه‌یسه، تایبه‌تمه‌ندی ھه‌یه و سروشتێكی ترسناكی ھه‌یه و په‌یوه‌ندیداره، به ئادابی گشتی و ئه‌خلاقی گشتی و به‌ھا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه.
بۆیه ده‌زگاكه‌مان تا ئێستا ھیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاونه‌كردۆته‌وه. به‌ڵام سه‌رئه‌نجام، بۆئه‌وه‌ی رێگریبكهین له شێواندنی راستییه‌كان كه به مه‌به‌ست ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك چه‌واشه بكه‌ن و راستیتهكانیان لێبشێوێنن. بۆیه له پێناو ده‌رخستنی راستییه‌كان و پاراستنی مافی ھه‌موو لایه‌ك و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به پێویستمان زانی ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه بڵاوبكه‌ینه‌وه، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیش له نزیكه‌وه و له‌زاری تۆمه‌تبارانه‌وه گوێبیست و شاھیدی روداوه‌كان بن تا ھه‌موومان پێكه‌وه رێگریبكهین له دووباره ئه‌نجام دانی تاوانی رێكخراوی، له‌م چه‌شنه ، تا خه‌ڵك، له ژیانێكی ئارام و ئاسوده‌یی و سه‌ربه‌رزانه، بژین و دوربن له ناوزڕاندن، كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركی دامه‌زراوه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستانه‌و له‌م رووه‌شه‌وه درێغیمان نه‌كردوه‌و نایكه‌ین.
ھه‌موو لایه‌كیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، كه له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشیداین ، رێگه به‌ھیچ كه‌س و لایه‌نێكیش ناده‌ین ، یاسا‌و مافه تایبه‌تییه‌كان و ژیانی تایبه‌تی خه‌ڵك بشێوێنن ، له‌و پێناوه‌شدا بكه‌ران و تۆمه‌تباران و ھاوكارو ھاوبه‌شه‌كانیان، ده‌ستنیشانده‌كه‌ین و راده‌ستی عه‌داله‌ت و دادگایان ده‌كه‌ین ، تا سزای خۆیان وه‌ربگرن. له‌م ده‌رفه‌ته‌دا، به پێویستیشی ده‌زانین، داوا بكه‌ین، له په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران به‌ڕێز، له ھه‌رێمی كوردستان، ھه‌وڵی جدی بده‌ن، بۆ ھه‌موواركردنه‌وه‌ی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارھێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ، به شێوه‌یه‌ك ، كه سزاكه‌ی توند بكرێت ، به‌تایبه‌ت بۆ تاوانه رێكخراوه‌كان و ئه‌و تاوانانه‌ی كه ھه‌ڕه‌شه‌ن ، بۆ مافی تایبه‌تی خه‌ڵك و كه‌سایه‌تییه گشتییه‌كان.
بۆ ھه‌موو لایه‌كیشی رونده‌كه‌ینه‌وه ، ئه‌م رێوشوێنانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر، له چوارچێوه‌ی رێكاره یاساییهكاندان ، ته‌نھا ھێزه‌كانی سه‌ر به‌ده‌زگای ئاسایش بڕیاره‌كانی دادگایان جێبه‌جێكردوه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن و له‌به‌ر ھه‌ستیاری دۆسیه‌كه و په‌یوه‌ست به ئاداب و ئه‌خلاقی گشتی و به‌ھا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ، چه‌ندین زانیاری و به‌ڵگه‌ی مه‌ترسیدار، په‌یوه‌ست ( به لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی مافی كه‌سێتی ) مان پاراستووه‌و نه‌مان خستۆته ڕوو، بۆ دادگا‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان جێمانھێشتوون.
له‌گه‌ڵ رێزماندا
ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان