بێژه‌رێكی به‌ریتانی به‌هۆی توێتێك له كاره‌كه‌ی ده‌ركرا
منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه‌ی شاهانه‌ی به مه‌یموون چواندووه
K24 - هه‌ولێر:
بێژه‌رێكی به‌ریتانیا به‌هۆی لێكچوواندنی منداڵه تازه له دایكبووه‌كه‌ی شازاده هاری و مێگان ماركل، به مه‌یموونی شامپانزی، له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
دانی بیكه‌ر، بێژه‌ری دیاری كه‌ناڵه به‌ریتانییه‌كه، له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا مهیمنوونێك به جله‌وه له نێوان ژن و پیاوێك راوه‌ستاوه، ده‌رده‌كه‌وێت و له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌شدا نووسیویه‌تی: "منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شاهانه، نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت".
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێكهوتهوه و وا لێكدرایه‌وه كه بیكه‌ر منداڵی شاهانه‌ی به مهیمنوونهكه چواندووه.
دواتریش هه‌ر به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه دانی بیكه‌ر له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و گوتهبێژێكیش به‌ناوی بی بی سی به‌ریتانی رایگه‌یاند، دانی بێژه‌رێكی سه‌ركه‌وتووبوو، به‌ڵام چیدیكه له ستافه‌كه‌ی ئه‌وان نابێت.
دواتر دانی وێنه‌كه‌ی له تویته‌ر سڕیه‌وه و داوای لێبوردنی كرد.

سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان - RT