خواست له‌سه‌ر خورما زیادیكردووه
پزیشكان: نه‌خواردنی خوورما زیان نییه
K24 - ھەولێر
بەشێکی زۆری ھاووڵاتیان لە مانگی رەمەزاندا بۆ به‌ربانگ خورما ده‌خۆن و خواستى زۆری له‌سه‌ر ده‌بێت، مامۆستایانی ئاینی و شارەزایانی تەندروستيش پێییان واییە ئەگەر ھاووڵاتییەک لەبەر گرانی نرخ نه‌یتوانی خورما بكڕێت، ئه‌وا ده‌توانێت چەند خواردەمەنییەکی ديکە بخۆن كه هه‌مان سوودى خورماى هه‌یه.
خورما لە رەمەزاندا یه‌كێكه خۆراكه سەرەکییه‌كانی ئەو كەسانەی بەڕۆژوو دەبن، چونكه له‌لایه‌نی ئایینه‌وه خواردنی خورما سوننه‌ته و له‌لایه‌نی ته‌ندروستیشه‌وه رێژەیەکی باش شەکر و کاربۆھیدراتی تێداییە، ئه‌مه‌ش وایكردووه له‌م مانگه‌دا خواستی زیاتری هاووڵاتیانی له‌سه‌ر بێت و به‌هۆیه‌وه نرخی خورمان به‌رزبێته‌وه. مامۆستایه‌كی ئاینی رێنمایی به رۆژوانان ده‌دات و ده‌ڵێ "ده‌كرێ به‌ربانگ به شیرینه‌مه‌نییه سرووشتییەکانی وەک میوە بكرێته‌وه له بری خورما".
بەشێک لە پزیشکانی پسپۆڕی خۆراکی باس لەوە دەکەن، خورما لە رەمەزاندا بەتایبەت بۆ رۆژووانان بڕێكی باش لە شەکر بە جەستەیان دەبەخشێت، بەڵام ئەگەر نهشیخۆن کێشەی تەندروستیان بۆ دروست نابێت.
ھ.م