وڵاتێکی عەرەبی باڵیۆزخانە لە عێراق دەکاتەوە
"پەیوەندییەکان بەرەو پێش دەچن"
K24 – ههولێر:
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرایکرد، وڵاتی عومان جارێکی دیکە بە فەرمی باڵیۆزخانەکەی لە عێراق دەکاتەوە.
بەگوێرەی راگەیندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، محەمەد ئەلحەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق و هاوتا عومانییەکەی، لەسەر داوای عومان لەسەر دووبارە چالاککردنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان رێککەوتون.
لە راگەیندراوەکەی وەزارەتی دەرەوی عێراق هاتووە: "عێراق ئەم هەنگاوە بە پەرۆشی براکانمان لە عومان بۆ دووبارە بەهێزکردنەوەی پەیوەندییەکان دەبینێت".
تاکو ئێستا وادەی کردنەوەی ئەو باڵیۆزخانەیە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات لە دوای کردنەوەی ئەو باڵیۆزخانەیە بچێتە قۆناغێکی نوێوە.
Anadolu
H.J