ئه‌مساڵ عێراق ژماره‌ی پێوانه‌یی له به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم تۆمار ده‌كات
تا ئێستا نزیكه‌ی 500 هه‌زار تۆن گه‌نمی ناوخۆیی كۆكراوه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
هاشم ئه‌لعانی، وه‌زیری بازرگانی عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌نم دروێنه و كۆكردنه‌وه‌ی به‌روبوومه‌كه‌ی له ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو تا 9ی ئه‌م مانگه، تا ئێستا عێراق نزیكه‌ی 500 هه‌زار تۆن گه‌نمی ناوخۆیی كۆكردووه‌ته‌وه.
عانی گوتی: وه‌زاره‌تی بازرگانی 145 ملیار دیناری عێراقی، كه ده‌كاته 122 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به‌و گه‌نمه‌ی تا ئێستا دووراوه‌ته‌وه به جووتیاران داوه.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق له مانگی رابردوو دووپاتیكرده‌وه، "به‌هۆی ئه‌و بڕه بارانه زۆره‌ی ئه‌مساڵ ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه، له وهزری دوورینه‌وه عێراق به ملیۆنان تۆن گه‌نم ده‌دوورێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، "ئه‌گه‌ر قه‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كه له ئاستی چاوه‌ڕوانكراو بێت، عێراق پێویستی به بڕێكی كه‌م له هاورده‌كردنی گه‌نم ده‌بێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هێشتا وه‌رزی گه‌نم دروێنه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێنه‌كردووه.
H.B