سوپای سووریا 5 گوندی دیكەی لە ئیدلب كۆنتڕۆڵ كرد
"پێشڕەوی بەرچاوی كردووە"
K24 - ھەولێر
لە ئۆپەراسیۆنێكدا بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ئیدلب لە دەست ھێزەكانی ئۆپۆزسیۆن، سوپای سووریا پێشڕەوی بەرچاوی كردووە و توانیویەتی 5 گوند كۆنترۆڵ بكات.
ناوەندی راگەیاندنی جەنگی سووریا بڵاوی كردەوە "سوپای سووریا لە دوێنێوە توانیویەتی لە باشووری ئیدلب پێشكەوتنی بەرچاو بەدەستبھێنێت و خۆی گەیاندووەتە سنووری شاری ئیدلب".
ئاماژەی بەوەشكردووە "سوپای سووریا گوندەكانی شەریعە و جەمازیە و مەستەریحە و میدان غەزال و باب ئەلتاقەی لە باكووری رۆژئاوای حەما كۆنترۆڵ كردووە و بەمەش خۆی گەیاندووەتە سنووری پارێزگای ئیدلب لە بەری باشوورەوە".
بەگوێرەی تۆری راگەیاندنی جەنگی سووریا، بەو ھەنگاوە پێشكەوتنی سوپای سووریا لە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی پارێزگای ئیدلب نزیك دەبێتەوە.
ھ.م