تره‌مپ بۆ به‌رپرسانی ئێران: په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌ن
كۆشكی سپی ژماره ته‌له‌فۆنی تایبه‌تی تره‌مپ بۆ ئێرانییه‌كان ره‌وانه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، خوازیاره به‌رپرسانی ئێران په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی نێوانییان، كه ئێستا به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ده‌چن.
وێبسایتی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، تره‌مپ له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له باره‌ی بژاره‌ی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران گوتی: "پێموایه ده‌توانی به‌رده‌وام ئه‌وه بڵێی، راسته؟". هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ ده‌بێت ئێرانییه‌كان په‌یوه‌ندی بكه‌ن".
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، تره‌مپ دووپاتی له په‌یوه‌ندییه‌كه كردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی: "ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ریان، په‌یوه‌ندی بكه‌ن، دواتر دانیشتن له پێناو رێككه‌وتن، به‌ڵام رێككه‌وتنێكی دادپه‌روه‌رانه.. نامانه‌وێ ئازاری ئێران بده‌ین".
وه‌ك سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، تره‌مپ ده‌شڵێت: "ده‌مانه‌وێت ئه‌وان به‌هێز و مه‌زن بن، خاوه‌ن ئابوورییه‌كی مه‌زن بن، به‌ڵام پێویسته په‌یوه‌ندی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان وا بكه‌ن ئێمه‌ش ئاماده‌ی دانوستانین له‌گه‌ڵیان".
وه‌ك ئه‌و وێبسایته ئه‌مه‌ریكییه ئاشكرای ده‌كات، كۆشكی سپی له رێگه‌ی تایبه‌تی خۆیه‌وه، ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی تره‌مپی داوه‌ته سویسرییه‌كان، به‌و پێیه‌ی دوای نه‌مانی كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی به فه‌رمی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، سویسرا وه‌ك وڵاتی نێوه‌ندگیر رۆڵ ده‌گێڕێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و ژماره‌یه نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ست ئێرانییه‌كان.
وێبسایته‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی كه‌سانی نزیك له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئێستا جیاوازی له بیروڕا له چۆنیه‌تی هه‌ڵوسكه‌وت له نێوان تره‌مپ و راوێژكاره‌كانیدا هه‌یه، تره‌مپ دژی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ده‌ره‌كییه له ئێران و كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، لێدوانه تونده‌كانی جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا كه‌متر بكاته‌وه.
پێشتریش محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: "پێموانییه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بیه‌وێت رووبه‌ڕوومان ببێته‌وه، به‌ڵام ده‌زانین كه‌سانێك هه‌ن به‌و ئاراسته‌یه‌یدا ده‌به‌ن و بۆ هه‌نگاوێكی له‌و جۆره هانی ده‌ده‌ن".
له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، په‌یوه‌ندی و لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌ره‌و گرژی زیاتر ده‌چێت و ئه‌مه‌ریكاش كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگر و فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژی بی 52ی ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه.
سه‌رچاوه: CNN