مەلا بەختیار: تێبینیمان لەسەر رێككەوتنی پارتی و یەكێتی ھەیە
"لەبارەی ئێران و ئەمەریكا دەبێ ھەرێمی كوردستان خۆی ھاوئاھەنگ بكات لەگەڵ بەغدا"
K24 - سلێمانی
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ئاست سەركردایەتی تێبینیان لەسەر رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی ھەیە، بەڵام یەكێتی پێوەی پابەند دەبێت.
مەلا بەختیار، گوتی: "ئەگەرچی لەناو یەكێتی و لە ئاستی سەركردایەتیدا تێبینی لەسەر رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی ھەیە، بەڵام یەكێتی جیددییە لەسەر رێككەوتنەكە و پابەندە بە جێبەجێكردنی".
لەبارەی بارودۆخی ناوچەكە و گرژییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئەوەی خستەڕوو: "پێویستە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەربارەی كێشەی نێوان ئێران و ئەمەریكا، لەگەڵ حكوومەتی عێراقدا سیاسەتی خۆی بگونجێنێت و بەبێ حكوومەتی عێراق، نەچێتە ژێرباری ئەو بڕیارە سیاسی، ئەمنی و سەربازییە ھەستیارە و گوتی: "پێم وایە لهم كێشهیهدا، كه كێشهیهكی ناوچهیی و جیهانییه، دەبێ ھەرێمی كوردستان سیاسەتی خۆی لەگەڵ بڕیاری مەركەزی دەوڵەتی عێراقدا هاوئاههنگ بكات".
ھ.م