دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ سەرۆکی هەرێمی كوردستان دهكرێتهوه
سبهی ناوی كاندیدهكان بۆ پۆستی سهرۆكی ههرێم پێشكهش به پهرلهمان دهكرێن
K24- ههولێر:
سبەی پەرلەمانی کوردستان دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
پەرلەمانتارێکی پارتی ئاشکرای دەکات، سبەی فراکسیۆنەکەیان ناوی کاندیدی خۆیان بۆ ئەو پۆستە بە فەرمی دەدەنە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و دەشڵێت: "هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکرێت".
بە گوێرەی رێكکارەکان، لە ماوەی 10 رۆژدا پرۆسەی دیاریکردنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، تەواو دەبێت.
پارتیی دیموكراتی كوردستانیش دوای کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن، سیڤی کاندیدی خۆی رادەستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکات. جوان یونس رۆژبهیانیی پەرلەمانتاری ئهو حیزبهش ئاشکرای دەکات، كه هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان ئەنجام دەدرێت.
پەرلەمانی کوردستان لە نزیکترین کاتدا دوو هەڵبژاردن ئەنجام دەدات، جگە لە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانیش ئەنجام دەدات.
پۆستی سهرۆكی پهرلهمان بەر یەکێتی کەوتووە و دوو کاندیدی هەیە، بهڵام دیار نییە پێش هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، یان دوای هەڵبژاردن، ئەو پۆستە یەکلایی دەکاتەوە.
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ دیاریکردنی رۆژی دەستپێکردنی خۆکاندیدکردن بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆ دەبێتەوە, لە رۆژی یەکشەممەوە ئەم پرۆسەیە دەست پێ دەکات و رۆژی سێ شەممە، دەرگای خۆکاندیدکردن دادەخرێت, پێشبينی دەکرێت, کۆتایی هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردنى سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.
H.B