ده‌شتی نه‌ینه‌وا.. شوێنه‌وارێكی ئاشووریی دۆزرایه‌وه
له نێوان ساڵانی 694 – 690ی پێش زایین پادشا سه‌نحاریب ئاوی لێیانه‌وه راكێشاوه بۆ نه‌ینه‌وا
K24 – هه‌ولێر:
به رێكه‌وت شوێنه‌وارێكی مێژوویی شارێكی ئاشوورییه‌كان، له باكووری مووسڵ دۆزرایه‌وه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و شاره بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه ده‌كه‌وێته نێوان چیای ده‌كا، كه به‌سه‌ر ناحیه‌ی فایده‌ی سه‌ر رێگه‌ی مووسڵ – دهۆكدا ده‌ڕوانێت.
به گوێره‌ی زانیاریی چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له كاتی هه‌ڵكه‌ندنی زه‌وی به مه‌به‌ستی راكێشانی بۆڕیی ئاو بۆ ناحیه‌ی فایده، شوێنه‌وارێكی دێرین ده‌ركه‌وتووه.
عامر عه‌بدوڵڵا ئه‌لجه‌میلی، مامۆستای كۆلیژی شوێنه‌وار له زانكۆی مووسڵ، له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "ئه‌و شاره یه‌كێكه له‌و 18 شار و گونده‌ی، كه پادشا سه‌نحاریبی ئاشوورییه‌كان له نێوان ساڵانی 694 – 690ی پێش زایین، ئاوی لێیانه‌وه راكێشاوه بۆ پایته‌خته‌كه‌یان له نه‌ینه‌وا".
روونیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و دیواره شوێنه‌وارییه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پادشا سه‌نحاریب و وێنه‌ی هه‌ندێك خوداوه‌ندی ئاشووریی له‌سه‌ر هه‌ڵكۆڵدراوه، هاوشێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵكۆڵینانه‌یه، كه له ناوچه‌كانی (خنس و باڤیان) و (شێرۆ مه‌لكتا) هه‌ن و له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م دۆزراونه‌ته‌وه.