كهس داواكارییهكانی خهڵكی مووسڵ جێبهجێ ناكات
شەڕی داعش بەشێکی زۆری خانووەکانی مووسڵی وێران کردووە
K24 - مووسڵ
شەڕی داعش بەشێکی زۆری خانوو و باڵەخانەکانی شاری مووسڵی وێران کردووە، بە تایبەتی ناوچەکانی مووسڵی کۆن. دوای زیاتر لە ساڵێک و شەش مانگیش لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارەکە، كهچی هێشتا ناوچە وێرانبووەکانی شاری مووسڵ ئاوەدان نەکراونەتەوە و پاشماوەکانی شەڕ بە شارەکەوە دیارن.
دانیشتووانی مووسڵیش دەڵێن، چەندین جار پارێزگاری لەکارلادراو سەردانی کردوون و بەڵێنی ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی پێ داون، بەڵام ئێستا پارێزگاریش نەماوە و هیچ بەرپرسێکی عێراقیش کار بۆ ئاوەدانکردنەوەی مووسڵ ناکات.
کازم سوبحی، ھاووڵاتییەكی دانیشتووی مووسڵە، ئەو بە كوردستان24ی گوت: "داوا دەكەین ئاوەدانكردنەوە لە مووسڵ دەست پێ بكات، بۆ ئەوەی خەڵكی مووسڵ بگەڕێنەوە شارەكەیان، ئێستا چەند ناوچەیەكی مووسڵ چۆڵن، مرۆڤ ناتوانێ تیایاندا بژیێت، چونكە ھەمووی وێرانەن".
ھاووڵاتییەكی دیكەی دانیشتووی مووسڵ بە ناوی سیراج جەواد، دەڵێ: "زۆر داوامان لە حكوومەت و رێكخراوە خێرخوازییەكان كرد بۆ ئاوەدانكردنەوەی شار، بەڵام ھەمووی بێ ئاكام بوو، گوێمان لێ دەگرن، بەڵام كەس داواكانمان جێبەجێ ناكات".
ھ.م