ئافرهتان پڕۆژهیهكیان بۆ بهشداریكردن له حكوومهت ئاماده كردووه
داوای زیادكردنی رێژهی ئافرهت له كابینهی نوێی حكوومهت دهكهن
K24- ههولێر:
ئافرەتان پڕۆژەیەكیان ئامادە كردووە, بۆ ئەوەی لە كابینەی نوێی حكوومەتدا پشكی زیاتریان پێ بدرێت و بەشدارییەكی كارا لە دامەزراوەكانی حكوومەتدا بكەن.
ئافرهتان ھەروەھا داواش دەكەن، لایەنەكان بهیهكهوه ھاوكاربن، بۆ ئەوەی پڕۆژەكەیان سەركەوتوو بێت و ئاستەنگەكانی بەردەم بەشداریی ئافرەتان لابدهن.
لهم بارهیهوه سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەكادیمیای پارتی، تیشك دەخاتە سەر ئاستەنگ و رێگرییەكانی بەردەم ئافرەتان لە رەخساندنی دەرفەتی كار و بەشداریان لە پرۆسەی سیاسی.
چنار سهعد عهبدوڵڵا، بەرپرسی سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەكادیمیای پارتی دهڵێت: "پڕۆژەیەكی چاكسازیمان بۆ ئافرەتان لە كابینەی نوێی حكوومەت ئامادە كردووە و دواتر پێشكەش بە مەكتەبی سیاسیی پارتی دهكهین" و داواش له حزبەكانی دیكە دهكات، ھاوكاریان بن لەسەرخستنی پڕۆژەكەیاندا.
جوان یونس رۆژبەیانی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتیيش لهم بارهیهوه دهڵێت: پڕۆژەكهیان حكوومەت بەوەوە پابەند دهكات, كه ئەو له 30%ـیهی لە پەرلەمان جێگیر كراوە، لە حكوومەتیش رەنگ بداتەوە.
لە پڕۆژەكەی سەنتەری دیراسات و توێژینەوەی پارتیدا ھاتووە, ئەو رێژەیهی بەشداریی ئافرەتان لە دامەزراوەكانی حكوومەت، لە ئاستی داخوازییەكانی ئافرەتداندا نییە, لە بەشێكی ناوەندەكانیش رۆڵیان پێ نەدراوە و داوا دەكەن, لە كابینەی نوێی حكوومەت رۆڵی زیاتر بە ئافرەتان بدرێت.
H.B