ئامێدی.. فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی توركی كەوتە خوارەوە

دوای رووداوەكە فڕۆكەیەك ئەو شوێنە بۆردوومان دەكات

K24 - ئامێدی

شیمال بەرچی، پەیامنێری كوردستان24 لە دەڤەری ئامێدی رایگەیاند: "ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی وڵاتی توركیا، لە گوندی بەرێ لە سنووری ناحیەی سەرسنگ كەوتە خوارەوە، دواتر فڕۆكەیەكی دیكە ئەو شوێنەی بە سەختی بۆردوومان كرد".

نەشوان حسنی، بەڕێوەبەری ناحیەی سەرسنگ ھەواڵەكەی بۆ كوردستان24 پشتڕاست كردەوە و گوتی: "داوا لە خەڵكی ناوچەكە دەكەین، لەو شوێنە نزیك نەبنەوە، چونكە بە ھۆی بوونی بارەگاكانی پەكەكە لە ناوچەكە، ئەگەری بۆردوومانكردنەوەی ھەیە".

ھ.م