به‌غدا ره‌تیده‌كاته‌وه هه‌وڵی كڕینی ئێس400ی دابێت
پێشتر باس له‌وه ده‌كرا، عێراق ده‌یه‌وێت ئێس 400ی رووسی بكڕێت
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزی عێراق له مۆسكۆ، حه‌یده‌ر مه‌نسوور هادی ره‌تیكرده‌وه، حكومه‌تی به‌غدا بڕیاری دابێت سیستمی به‌رگری مووشه‌كی رووسیی ناسراو به ئێس400 بكڕێت.
ئه‌و باڵیۆزه‌ی عێراق پێشتر له مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری رابردوو، رایگه‌یاندبوو، هیچ دانووستانێك له باره‌ی كڕین و فرۆشتنی ئێس400 له‌گه‌ڵ رووسیا له ئارادا نییه.
پێش چه‌ند رۆژێك، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، حاكم زاملی رایگه‌یاند، به‌غدا و مۆسكۆ سه‌رقاڵی دانووستانن سه‌باره‌ت به كڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس 400 له لایه‌ن عێراقه‌وه.