کەرکوك.. 4 ئەفسەر و سەربازێك کوژران
هێرشه‌كه كه‌مێك به‌ر له كاتی به‌ربانگ ئه‌نجامدرا
K24- هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گوندی "توم سهبلان"ـى سه‌ر به ناحیه‌ی ریاز، له سنووری قه‌زای حه‌وێجه، 4 ئه‌فسه‌ری فیرقه‌ی "ئالیه" و سه‌بازێك كوژران.
په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك له‌سه‌ر زاری فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی پۆلیسی فیدراڵ رايگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دواى گه‌یشتنی 4 ئه‌فسه‌ری فیرقه‌ی "ئالیه" و سه‌ربازێك بۆ گوندی "توم سهبلان"، كه‌مێك به‌ر له كاتی به‌ربانگ، چه‌كدارانی داعش مووشه‌كێكیان ئاراسته كردن و ده‌ستبه‌جێ هه‌رپێنجیان كوژران.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌وانه‌ی كوژراون به‌م ناوانه‌ی خواره‌وه‌ن:
- عه‌لی حوسێن خه‌ڵه‌ف به پله‌ی رائید، له‌دایكبووی 1989.
- موئه‌یه‌د عه‌بدولجه‌لیل به پله‌ی نه‌قیب، له‌دایكبووی 1978.
- فیراس كه‌ریم به پله‌ی مولازم، له‌دایكبووی 1982.
- محه‌مه‌د به‌دیع عه‌بد له پله‌ی مولازم، له‌دایكبووی 1984.
- سه‌ربازێك به ناوی واثق مه‌حمود ئه‌سوه‌د.
H.B