جێگری یه‌كه‌می پارێزگاری نه‌ینه‌وا به‌ڵێنێك به ئێزدی و كریستیانه‌كان ده‌دات
سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كردووه، كه پیرۆزباییان ئاراسته كردووه
K24 – هه‌ولێر:
جێگری یه‌كه‌می پارێزگاری نه‌ینه‌وا، سیروان رۆژبه‌یانی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كردووه، كه پیرۆزباییان ئاراسته كردووه و راشیگه‌یاند، له هه‌موو ڕووێكه‌وه کار بۆ پێشخستنی پارێزگای مووسڵ ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی په‌له‌کردن له دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: هه‌موو لایه‌ک دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه، وه‌ک یه‌ک تیم له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پارێزگار و هاوکارانی دیکه‌مان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ده‌زگا ئه‌منی و ئیداری و خزمه‌تگوزارییه‌کان، بۆ سه‌روه‌ریی یاسا و دووباره ئاساییکردنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا کار ده‌که‌ین. به‌ڵێن به هاووڵاتیان و لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌ده‌ین، بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی پارێزگا و قه‌زا و گونده‌کانی سنووری ده‌سه‌ڵاتی ئیداریمان، که‌مته‌رخه‌می نه‌نوێنین، که له‌کاتی داگیرکردنی له‌لایه‌ن داعشه‌وه و دواتریش ئازادکردنه‌وه‌ی، زیانی زۆری گیانی و ماڵی به‌ر خه‌ڵک و شاره‌که که‌وتووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: له روانگه‌ی هه‌ستکردن به ئه‌رکی سه‌رشانمان، پارێزگاری له به‌ها جوانه‌کانی پێکه‌وه‌ژیانی شاره‌که، به هه‌موو پێکهاته‌کانی (عه‌ره‌ب، کورد، تورکمان، مه‌سیحی، ئێزدی، شه‌به‌ک، کاکه‌یی و سابیئه‌ی مه‌ندایی) ده‌که‌ین، چونکه یه‌کێک له ئامانجه‌کانی داعش، تێکدانی په‌یوه‌ندی و پێکه‌وه‌ژیانی پێکهاته‌کانی مووسڵ بوو. دڵنیایی ده‌ده‌ینه هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستمان، که به پشتیووانیی هه‌موولایه‌ک، هه‌روه‌ها له هه‌موو ڕووێكه‌وه کار بۆ پێشخستنی پارێزگای مووسڵ ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی په‌له‌کردن له دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کانی وه‌ك (ئاو، کاره‌با، ته‌ندروستی و رێگاوبان) و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جیاوازیی له‌نێوان هیچ پێکهاته و ناوچه‌یه‌کدا ناکه‌ین.
سه‌باره‌ت به ئێزدییه‌كانیش، سیروان رۆژبه‌یانی رایگه‌یاندووه، هه‌وڵه‌کانمان بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خوشک و برا ئێزدییه‌کان، بۆ ناوچه‌کانیان ده‌ست پێ ده‌که‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی خه‌م و زیانه‌کانیان ده‌ده‌ین. هه‌وڵ ده‌ده‌ین وه‌ک پێشتر، خوشک و برا مه‌سیحییه‌کان پارێزراو بن، که پێکهاته‌یه‌کی گرنگی شاره‌که‌ن، له‌گه‌ڵ پێکهاته‌کانی دیکه‌ش، که سه‌رجه‌میان تابلۆیه‌کی جوانی پێکه‌وه‌ژیانن له ناوچه‌که‌دا.