بانكی ناوه‌ندیی ئێران له باره‌ی یه‌ده‌گی دراوی بیانی دڵنیایی ده‌دات
یه‌ده‌گی دراوی بیانی له ئێران‌دا له ئاستێكی به‌رز دایه
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، عه‌بدولناسر هیممه‌تی رایگه‌یاند، یه‌ده‌گی دراوی بیانی له ئێران‌دا له ئاستێكی به‌رز دایه.
هیممه‌تی گوتیشی: "ده‌نگۆكانی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ و دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، به شێوه‌ی رۆژانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌های دراوی ئێران ده‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌فته‌ی رابردوو پیلانێكی رێكخراو بۆ شێواندنی ره‌وشی بازاڕی ئێران پووچه‌ڵ كرایه‌وه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی تاران رایگه‌یاند، په‌یوه‌ستی هه‌ندێك خاڵی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك نابێت".
سه‌رچاوه: فارس
ئ.ر