عه‌بدولمه‌هدی و ئه‌ردوغان پرسی ئابووری و سنووره‌كانیان تاووتوێ ده‌كه‌ن

پەیوەندیی بازرگانیی و شەڕی تیرۆر و بونیاتنانەوەی عێراق له‌پێشینه‌ی گفتوگۆكان بوو

K24- هه‌ولێر:

بۆ تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی هاوبه‌ش، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ ئه‌نقه‌ره‌یه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆ بووه‌وه‌.

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گەیشتە ئەنقەرە و لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیاوه‌ پێشوازیی لێ کرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ، عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە ئەنقەرە و میدیاکانی تورکیاش بڵاویان کردەوە، کە عادل عەبدولمەھدی لە سەردانەکەیدا بۆ ئەنقەرە، پەیوەندییە بازرگانییەكان, شەڕی تیرۆر و بونیاتنانەوەی عێراق تاووتوێ دەکات.

پێش سەردانەکەشی بۆ ئەنقەرە, سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆنفڕانسی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌یدا رایگەیاندبوو: "له‌ گەڵ بەرپرسانی تورکیا چه‌ند پرسێكی گرنگی نێوان بەغدا و ئەنقەرە تاووتوێ دەکات، له‌وانه‌ش دۆسیه‌ی ئابووری و پرسی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و ئاو".

H.B