به‌سره.. كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیلی ئه‌مه‌ریكی كارمه‌نده‌كانی كشانده‌وه
داوایان لێ كرا به‌زووترین كات عێراق جێ بهێڵن
K24- هه‌ولێر:
كارمه‌ندێكی عێراقی له كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل ئاشكرای كرد، به مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌یان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، ئیداره‌ی ئه‌و كۆمپانیایه فه‌رمانبه‌ره‌كانی له پارێزگای به‌سره‌ی باشووری عێراق كشانده‌وه.
ئه‌و فه‌رمانبه‌ره عێراقیه‌ی ئێكسۆن مۆبیل به كه‌ناڵی "روسیا الیوم"ـی راگه‌یاندووه، "به‌یانیی ئه‌مڕۆ، وه‌ك هه‌ر رۆژێكی ئاسایی كاره‌كانمان رایی ده‌كرد، به‌ڵام دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، ئیداره‌ی كۆمپانیاكه ئێمه‌ی ئاگادار كرده‌وه، كه مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانمان هه‌یه"، ئاشكراشی كرد: "ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی بیانیی ئه‌و كۆمپانیایه ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه پێویسته به زووترین كات عێراق جێ بهێڵن".
ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "كۆمپانیاكه‌مان رێكاری ئه‌منیی توندی گرتووه‌ته‌به‌ر و داواشی له‌و كۆمپانیایه‌ی ئاسایش كردووه، كه ئه‌ركی پاراستنی ئێكسۆن مۆبیلی له ئه‌ستۆیه، ژماره‌ی ئۆتۆمۆبیله‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كان به زووترین كات بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره زیاد بكات".
گوتیشی: "كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل، كاتێكی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بۆ سه‌ر كاره‌كانیان دیاری نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری خۆجێیی به‌سره له باره‌گای كۆمپانیاكه ده‌مێننه‌وه، كه كاره‌كانی كۆمپانیاكه به‌ڕێوه ده‌به‌ن".
ئێكسۆن مۆبیل، كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و تایبه‌ته به پیشه‌سازیی وزه، نه‌وت و پترۆكیمیایی، ئۆفیسی سه‌ره‌كیی له ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكایه و به هه‌زاران لقی له سه‌رانسه‌ری جیهان هه‌یه.
H.B