چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر بێ ئاو ده‌بن
ئاگاداری بۆ دانیشتووانی شاری هەولێر
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌ولێر، ئاگاداری ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ده‌كاته‌وه كه ئاویان له وێستگه‌ی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز 3ه‌وه بۆ دابین ده‌كرێت، چه‌ند رۆژێك بێ ئاو ده‌بن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، به‌هۆی شكانی بۆڕی هێڵی گواستنەوەی سەرەکی 1500 ملیمی وێستگەی ئیفراز3 لە ژێر دوو سایدی نوێی بەحرکە لەسەر شەقامی 120 ئاو ناگاته گه‌ڕه‌كه‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه دووپاتی ده‌كاته‌وه، تیمه‌كانییان دەستبەجێ دەستیان بە چاککردنەوە کردووە و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 48 تا 72 ی كاتژمێری داهاتوو، چاکبکرێتەوە.
هاوكات داواش له هاووڵاتیان ده‌كات، هاوكاریان بن و له‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌وان سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی هێلی بۆڕییه‌كه ده‌بن، ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن.
ئ. م