كەشناسی پێشبینی باران دەكات
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت، لە كاتەكانی ئێوارەدا ئەگەری نمە باران و بروسكە ھەور ھەیە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و نیمچە ھەوردا بێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەكات و شوێنی جیاجیا.
