پوتین گرنگترین چه‌كی رووسی سه‌ده‌ی 21 ئاشكرا ده‌كات
"76 فڕۆكه‌ی نه‌وه‌ی پێنجه‌می جۆری سو - 57 درایه سوپای رووسیا"
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا گرنگترین چه‌كی رووسی له سه‌ده‌ی 21 ئاشكرا ده‌كات و پێیوایه، گرنگترین چه‌كی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ی سوپای رووسیا چه‌كی لێزه‌ر بووه.
پوتین له‌وكاته‌ی بۆ سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان و به‌رپرسانی كه‌رتی به‌رهه‌مهێنانیی جه‌نگیی قسه‌ی ده‌كرد گووتی: "چه‌كی لێزه‌ر بووه به هێزێكی سه‌ره‌كی سوپای رووسیا له سه‌ده‌ی 21 دا، هه‌ر بۆیه پێویسته پرۆژه‌كانی په‌یوه‌ست به دروستكردنی چه‌كی لێزه‌ر له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا جێبه‌جێ بكرێن".
هه‌فته‌ی رابردوو پوتین ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی سه‌ربازیی رووسی، له‌وانه كارگه‌ی دروستكردنی فڕۆكه‌ی له قازان و چه‌ند كارگه و ناوه‌ندێكی سه‌ربازی و به‌هه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی له كه‌رتی ئه‌ستراخان له شاری ئهختۆبنسك به‌سه‌ركرده‌وه و گوتوویه‌تی: "76 فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری نه‌وه‌ی نوێی جۆری (سو - 57) دراونه‌ته سوپا و خراونه‌ته خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه. هه‌ر له كاتی سه‌ردانی پوتین بۆ ناوچه‌كه‌ش فڕۆكه‌یه‌كی جۆری سو - 57 یاوه‌ری فڕۆكه‌كه‌ی سه‌رۆكی رووسیا بووه".