فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەسەر سوتاندنی دەغڵ و دانی جوتیارانی خانەقین ھاتنە دەنگ
داوا دەكەن لایەنە پەیوەندیدارەكان بێنە سەرخەت
K24 - ھەولێر
لەسەر سوتاندنی دەغڵ و دانی جوتیارانی كورد لە سنووری خانەقین فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی عێراق وێڕای ئیدانەكردنی ئەو كارە داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق دەكەن، بێنە سەر خەت و ئەو زوڵم و ستەمە دەرھەق بە خەڵكی خانەقین رابگرن
لە راگەیەندراوێكدا فراكسیۆنە كوردستانییەكان دەڵێن: "وه‌ك لای هه‌مووان ئاشكرایه له‌ماوه‌ی رابردوودا له سنووری خانه‌قین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن تیرۆرستان و چه‌ند ده‌ستێكی ره‌شی نادیاره‌وه، به به‌رده‌وامی هه‌وڵی شێواندن و زیانپێگه‌یاندنی هاووڵاتیان و جوتیارانی ناوچه‌كه ده‌درێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه زیاتر له 40 شه‌هیدی هاووڵاتی و هێزه ئه‌منییه‌كانی سنووره‌كه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و زیانێكی زۆری مادیشی به‌ناوچه‌كه گه‌یاندووه".
ئاماژە بەوەش دەكەن: "وه‌ك دیاره هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون و ئێستا له‌كاتی دروێنه‌كردنی ره‌نجی یه‌ك ساڵه‌ی جوتیارانی سنووره‌كه، ئه‌م ده‌سته ره‌شه هه‌ستاون به سوتاندنی ده‌غڵ و دانی هاووڵاتیان و ئاگر تێبه‌ردان و رووخاندن و بۆمبڕێژكردنی زه‌وی و زاری گونده‌كان، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا چوار هاووڵاتی شه‌هیدبوون كه‌یه‌كێكیان مامۆستایه".
فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راشیدەگەیەنن: "سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونانه و ئه‌و هه‌وڵ و پیلانه ره‌شانه‌ی تیرۆرستان و ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه چاویان به ئارامی و پێگه‌وه ژیانی شاره‌كه هه‌ڵنایه‌ت، پێویسته ده‌ست به‌جێ، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و، سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بێنه سه‌ر هێڵ و رێگه‌ی پێویست و خێرا بگرنه به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له‌و زوڵم و سته‌مه‌ی به‌رامبه‌ر به‌شاری خانه‌قین و دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌كرێت".
دەشڵێن: "ئێستا خەڵكی خانەقین له به‌رده‌م دۆخیێكی ناهه‌موواردا ده‌ژین و له‌به‌رده‌م مه‌ترسی بهجیێهێشتنی به كۆمه‌ڵی ناوچه‌كه و زه‌وی و زاری جوتیارانداین، ئیێمهش وه‌ك نوێنه‌رانی كورد، ئه‌م بابه‌ته‌مان له‌نێو په‌رله‌مانی عێراق وروژاند، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌م ناحه‌قیانه ببین و چاره‌سه‌رێكی به‌په‌له بدۆزنه‌وه".
ھ.م