له‌كاتی پاككردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كه‌ی ئه‌فسه‌رێك گیانی له‌ده‌ستدا
پله‌ی سه‌ربازی نه‌قیب بووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه، له‌كاتی پاككردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كه‌ی به هه‌ڵه فیشه‌كێك له ده‌ستی ده‌رده‌چێت و به‌رخۆی ده‌كه‌وێت و به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات.
په‌یامنێری كوردستان 24 له هه‌ولێر رایگه‌یاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شه‌ممه، 18ی ئایار/ مایۆی 2019، لە كۆمه‌ڵگه‌ی دارەتووی سەر بەشاری هەولێر، ئەفسەرێكی پێشمەرگە بە ناوی (فەهمی عەزیز)، لەدایکبووی ساڵی 1980، به هۆی ده‌رچوونی فیشه‌ك له ده‌ستی، گیانی له‌ده‌ستدا.
ئەفسەرەکە، پلەی نەقیبی بووە و لە فەرماندەیی كەركووكی هێزەكانی یەكەی 80ی فەلەك، لەكاتی پاككردنەوەی چەكەكەی لە ماڵی خۆیان، فیشەكێك بەهەڵە لە چەكەكەی دەرچووە و بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی.
ئ. م