مارسێلۆ دوای شكسته‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان چی گوت؟
مارسێلۆ: ئه‌م وه‌رزه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی خۆمان ئاوهامان به‌سه‌رهات
دوای ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا به دۆڕان كۆتایی پێ هێنا، مارسێلۆی بڕازیلی و به‌رگریكاری ریال مه‌درید دووپاتیده‌كاته‌وه ئه‌م وه‌رزه‌یان خراپترین و سه‌ختترین وه‌رزی یارییكردنیان بووه و به پێویستی ده‌زانێت بۆ وه‌رزی داهاتوو به به‌رگێكی نوێ بگه‌ڕێنه‌وه و ململانێی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان بكه‌ن.
شاهانەکان لە دوایین یاری ئەم وەرزەی لالیگا میوانداری ریال بێتیسیان کرد و بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەیان دۆڕاند، بەم شێوەیە ریال مەدرید تووشی دوازدەهەمین دۆڕانی ئەم وەرزە جاری یەکەم، لەوەتەی وەرزی 2001 بۆ 2002 وەرزێک بە کەمتر لە 70 خاڵ کۆتایی دێنیت.
مارسێلۆ راسته‌وخۆ دوای شكسته‌كه گوتی: هه‌ڵه‌ی خۆمانه ئه‌م وه‌رزه‌مان به شێوه‌یه‌كی خراپ ده‌ستپیكرد و هه‌ر به خراپیش كۆتاییمان پێهێنا، نه‌مانده‌ویست دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه بڕوات، وه‌رزێكی ناخۆش بوو بێگومان كاریگه‌ری له‌سه‌رمان ده‌بێت.
مارسێلۆ ده‌شڵێت: ریال مه‌درید به‌وه ناسراوه به‌روویه‌كی راسته‌قینه ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه جیاواز بوو، به‌ڵام بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌گه‌ڕێینه‌وه و ئاستێكی باش پێشكه‌ش ده‌كه‌ین بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان.
مارسێلۆ گوتیشی: له‌باره‌ی نارهزایهتییهكانیشهوه له یاریی تۆپی پێ كاتێك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنیت رێزت لێ ده‌نرێت، به‌ڵام كه ده‌دۆڕێیت گوێت له فیكه‌ی ناره‌زایی ده‌بێت، له‌م شته تێده‌گه‌ین و داوامان لێده‌كرێت باشتر بین، پێشتر سه‌رجه‌م نازناوه‌كانمان بردۆته‌وه و بۆ وه‌رزی داهاتووش ده‌گه‌ڕێینه‌وه ركابه‌رییه‌كان، نازانم كێ له ریال مه‌درید ده‌ڕوات به‌ڵام وه‌كو راهێنه‌ر گووتی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان په‌یوه‌ستن به گرێبه‌سته‌كانیان و به‌رده‌وام ده‌بن.