داوای هەڵوێست لە نوێنەرانی کورد بۆ راگرتنی بە عەرەبکردن دەکرێت

"ئەرکی سەرۆککۆمارە دەستوور بپارێزێت و بێتە دەنگ"

K24 – هه‌ولێر:

ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، به‌ تایبه‌ت كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری به‌ بڕیاره‌كانی پارێزگاره‌ سه‌پێنراوه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م شاڵاوی بەعەرەبکردندان و داوای هەڵوێست لە نوێنەرانی کورد دەکرێت.

په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق به‌ پێویستی ده‌زانێ سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌رامبه‌ر به‌و ته‌عریب و پێشێلكارییه‌ی ده‌ستوور بێ ده‌نگ نه‌بێ‌ و نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی عێراق بكات‌.

ئەمین بەکر، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەرکی سەرۆککۆمارە دەستوور بپارێزێت چونکە داگیرکردنی ئەو زەویانە نادەستوورین و ئەو کەسانەی داگیری دەکەن پێشتر قەرەبوویان وەرگرتووە".

ئەندامێکی دیکەی پێشووی پەرلەمانی عێراق، ئەشواق جاف دەڵێت: "دەبێت نوێنەرانی کورد لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا بکەن چونکە گۆڕینی دیمۆگرافیا دژی بنەماکانی دەستووری عێراقە".

H.J